تەکنەلۆژیا

ئەپلیکەیشنی دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخرێتە بەردەم هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەپلیکەیشنی دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخرێتە بەردەم هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سۆما خالید

وەزیری تەندروستی ئوسترالیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات ئەپلیکەیشنی کۆڤیدسیڤ (COVIDSafe) دابەزێنن، ئاماژەیان بەوەش کردووە گەر تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوو ئەوە ئەپلیکەیشنەکە بە پەیامێک کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە.

کریگ هانت، وەزیری تەندروستی ئوسترالیا رایگەیاند "داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەم دەکەم، ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکار دەهێنن دەتوانن ئەپلیکەیشنی کۆڤیدسیڤ (COVIDSafe)ی دۆزینەوە و کونترۆل کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزێنن, کە تائێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی بەکاریان هێناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتێک دوو کەس لە یەک مەتر و نیو لەیەکتر نزدیک دەبنەوە ئامێرەکە هشداری دەدات, پاشان  ئەگەر کەسێک زیاتر لە 15دەقە لەگەڵ کەسی بەرامبەر نزدیک ببێتەوە و دواتر گەر تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوو ئەوە  ئەپلیکەیشنەکە بە پەیامێک کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە".

کریگ هانت، وتیشی "ئەپلەکشێنی (COVIDSafe ) لەکاتی بەکارهێنانی داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات ناو، تەمەن، ژمارەی مۆبایل و کودی پوستەکەی تۆماربکات، ئێنجا پێویستە هاوڵاتیان ئەم  ئەپلیکەیشنە بەکار بهێنن لەبەر سلامتی و تەندروستی ئازیزانیان و هەروەها گیانی کارمەندانی تەندروستی و پزیشکەکان بپارێزن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە