کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئێمە وەک وەزارەت هیچ پێشنیازێکی نوێمان نەداوە بە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەکردنی هاتووچۆوە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد نابێت بێباک بین و رێنماییەکان فرامۆش بکەین، چونکە لە هەر چرکەیەک ئەگەری تووشبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆر  هەیە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا.    

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئەمڕۆ 4 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەبوو ئەمڕۆ حاڵەتی پێنجەمی مردن لە هەولێر تۆمارکرا، هەروەها 29 حاڵەتیش لە لە نەخۆشخانە ماون".

ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمارکردنی 19 حاڵەت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو حاڵەتێکە مەترسیدارە، بەڵام هێشتا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بەپێی ئەو ژمارانەی کە هەمانە شتێکی چاوەڕوانکراوە، هەروەها ئەم دوو رۆژە هیچ جیاواز نەبوو لەو چەند رۆژەی کە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکرا، ئەگەر بێتو هەفتەیەکی دیکەش هیچ حاڵەتی دیکە تۆمار نەکرێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمنابێتەوە".

سەبارەت بەوەی پێشنیازی نوێیان چییە وەک وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە ناوبراو وتی "ئێمە وەک وەزارەت هیچ پێشنیازێکی نوێمان نەداوە بە وەزارەتی ناوخۆ وە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین تاوەکو 2ی ئایار بزانین داتا و رادەی پابەندبوونی هاوڵاتییان چۆن دەبێت بڕیاری کۆتاییمان لەسەر ئەوە دەبێت، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێمان دەرنەکردووە".

وتیشی "بەداخەوە پەیامێکی هەڵە لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە کە وەک ئەوەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە نەمابێت، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە بۆ ئێمە کەدەبینن هاوڵاتییان پابەند بوونیان زۆر کەمە، بۆیە نابێت بێباک بین و رێنماییەکان فرامۆش بکەین، چونکە لە هەر چرکەیەک ئەگەری تووشبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە".


جێگای ئاماژەیە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 366 تووشبووە لەو ژمارەیە 5  گیان لەدەستدان هەیە و 322 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و ئەوانەی دیکەش کەماونەتەوە لەژێر چاودێری پزیشکی دان کە ژمارەیان 29 کەسە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان