کوردستانی

بە وێنە... لە پارێزگای سلێمانی منداڵێكی دووسەر لە دایك دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە... لە پارێزگای سلێمانی منداڵێكی دووسەر لە دایك دەبێت
مەودا میدیا-

دوای ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەر بۆ ژنێکی دووگیان لە قەزای رانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەردەکەوێت کۆرپەکەی ناوسکی دوو سەری هەیەو لەڕەگەزی مێیە، پزیشكانی ئەو ناوچەیەش دەڵێن ئەو حاڵەتە چەند جۆرێكی هەیە.

فەرەیدون سەعید، پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر رایگەیاند" دوای ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەر بۆ ئافرەتێکی دووگیانی دانیشتوی قەزای رانیە، دەرکەوت کۆرپەکەی ناوسکی کۆرپەیەکی نائاساییە و لە زانستی پزیشکیدا بە (conjoined twin) واتا دووانەی پێکەوە نوساو ناسراوە، ئەم حاڵەتەش چەند جۆرێکی هەیە".

ئەوەشی خستوەتەڕوو " ئەو حاڵەتەی تۆماریکردووە بریتیە لە کۆرپەیەکی دووسەر کە لە زمانی پزیشکیدا بە (Dicephalic para pagus) ناسراوە، ئەمەش حاڵەتێکی زۆر دەگمەنەوە و ئەگەری روودانی بە جۆرێکە کە لە سەرو یەک ملیۆن ژنی دووگیان تەنیا لە یەک ژنی دووگیان روودەدات".

هۆكارەكەشی ئاشكراكردووە " روودانی ئەو حاڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ پیتاندنی یەک هێلکە لە لایەن دوو سپێرمەوە لە منداڵدانی دایکدا و پاشان جیا نەبوونەوی ئەو هێلکە پیتراوە لە یەکتری، واتا هۆکارەکە زگماکییە نەک هۆکاری دەرەکی وەک هۆکاری ژینگەیی و کاریگەری بەکارهێنانی دەرمان ".

ئەوەش خراوەتەڕوو " ئەو کۆرپە دوو سەرە رەگەزی مێیە و ئێستا تەمەنی 18 هەفتەیە و تەندروستی زۆر باشە و لە هەردوو کەلەسەرەکەدا مێشکەکانی تەواو دروست بووە و کۆرپەکە یەک دڵ و دوو گورچیلە و یەک جگەری هەیە و تەندروستی دایکەکەش زۆر باشە و جێگیرە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان