کوردستانی

ئاسایشی گشتی سلێمانی هەوڵێكی كاری نایاسایی پوچەڵكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی گشتی سلێمانی هەوڵێكی كاری نایاسایی پوچەڵكردەوە
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، هێزەكانیان توانیویانە دەست بگرن بەسەر چەندین دەرمانی قاچاخ كە بە نیازبوون ساغی بكەنەوە.

لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە "هێزەكانی ئاسایش لە ئەنجامی پشكنین و كێوماڵكردنی سنورەكان بۆ رێگریكردن لە كارە نایاساییەكان و پاراستنی هاوڵاتیان، لە ناحییەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن لە سنوری گوندی جۆمەرەس توانیان بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ بگرن".

باس لەوەشكراوە "ئەو دەرمانەی دەستی بەسەرگیراوە، 665 پاكەت حەبی پزیشكی بووە، بە نیازبوون بەشێوەی قاچاخ و دور لە كوالێتی كۆنترۆڵ ئەو دەرمانانەی ساغ بكەنەوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان