گێتی

ئەمەریكا دەستوەردانی كرد و شەڕەكەی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا دەستوەردانی كرد و شەڕەكەی راگرت


مەودا میدیا-
دوای فراوانبوونی ئاڵۆزییەكانی حەلەب لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا و سوپای سوریا و كوژرانی چەند كەسێك، ئەمەریكا راستەوخۆ دەستوەردانی كرد و ئاگربەستی سەپاند.

دوێنێ‌ دووشەممە، هێزەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە گەڕەكە كوردنشینەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب پەلاماری هێزەكانی ئاسایشی سەر بە هەسەدەیاندا و بەوهۆیەوە شەڕێكی خوێناوی لە نێوانیاندا دروستبوو.

بەپێی راگەیەنراوێكی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجامی شەڕەكەی شەوی رابردوو چوار كەس كوژراون و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون كە یەكێكیان ژنێك بووە لە گەڕەكی شێخ مەقسوود، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتیش ژنێك و كوڕەكەی كوژراون لەگەڵ ئەندامێكی "فیرقەی 60 "ی سوپای نیشتمانیی سووریا. 

 روانگەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"لە ناوچە جیاجیاكانی حەلەب 23 كەس بریندار بوون كە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین.  


بەیانی ئەمڕۆش حكومەتی سووریا رایگەیاند" ئەمەریكا پەیوەندیی تەلەفۆنی راستەوخۆی لەگەڵ هەردوولا ئەنجامداوە و ئاگربەستی زۆرەملێی لە نێوانیاندا سەپاندووە و شەڕەكە كۆتاییهاتووە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan