کوردستانی
خۆتان بۆ بەفر بارین و سەرمای بەهێز ئامادە بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی باران و بەفربارینێكی چڕ بەڕێوەیە و بەو هۆیەشەوە هۆشداری دەدەن هاوڵاتییان دەڵێن خۆتان ئامادە بكەن".
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند" پێشبینی دەكەن لە رۆژانی 30/12 بۆ 2/1/2026 یەكەم شەپۆلی سەرمای بەهێزی ئەمساڵ رووبكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان".
وتیشی" هەر لەو ماوەیەدا شەپۆلێكی نوێی باران و بەفربارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"بەفربارینەكە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و سەنتەری شاری سلێمانیش دەگرێتەوە".
ئ پ
بیروڕا


