ئابووری
جارێكیتر زێڕ نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووە و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 4,497 دۆلار بەوەش جارێكیتر نرخێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد.
پێشڕەو محەمەد شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"ترسی بازرگانان لە كەمكردنەوەی نرخی سووی بانكی لە كۆتایی مانگی داهاتوودا لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە، هۆكاری سەرەكییە بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ".
وتیشی"ئەگەر هیچ پێشهاتێكی نوێ روونەدات، ئەوا دوور نییە تا كۆتایی مانگی داهاتوو زێڕ لە بەرزبوونەوە بەهێواشی بەردەوام بێت، بەڵام مەرج نییە ئەو پێشبینییە بەو شێوەیەش بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"بازرگانان و كڕیاران و فرۆشیارانی زێڕ ئێستا لە دۆخێكی دەروونی ناجێگیردان، چونكە بازاڕ بەرزونزمی زۆر خێرا دەكات، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و سەرمایەكانیان نەخەنە مەترسییەوە".
ئ پ
بیروڕا


