کوردستانی

نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی بڕیاری پلەبەرزكردنەوە نیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی بڕیاری پلەبەرزكردنەوە نیە


مەودا میدیا-
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند"ئەو نوسراوەی كە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی وەزارەتەكانی كردووە بۆ پلەبەرزكردنەوە نییە، چونكە ئەگەر وابوایە دەكرایە دەستكەوت بۆ مەسرور بارزانی و چەندین كۆنگرەو ڕاپۆرتی لەسەر دەكرا".

لەبارەی پلەبەرزكردنەوە..
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی بڕیاری پلەبەرزكردنەوە نیە.
هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی پێشووتریش نییە كە بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوە كردویانە  
پلە بەرزكردنەوەی هێزی ئەمنی و سەربارزی رانەگیراوە، تا بكرێتەوە.  
كەواتە بۆ چیە؟ 
بۆ ئەوەیە بڕی پارەی پێویستی تەرخانكراو بزانرێت لە ئەگەری دەستپێكردنەوەدا. 
چونكە بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە بۆ هەناردەی نەوت و ناردنی داهات و هاتنی موچە، بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت تا كاتی پەسەندكردنی بودجەی ٢٠٢٦، كە پێموایە دوا دەكەوێت بۆ دوای مانگی پێنج.  
ئەركی هەموانە ئەو كات كاربكەن بۆ هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە هاوتاكانیان لە عێراق. 
دەستپێكردنی پلە بەرزكردنەوە خاڵێكی سەرەكی بێت.
تێبینی، ئەگەر بڕیاری پلەبەرزكردنەوە درابا، دەكرایە دەستكەوت بۆ مەسرور بارزانی و چەندین كۆنگرە و راپۆرتی لەسەر دەكرا! نەك نوسراوێكی بێدەنگی وەزارەتی دارایی.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan