عیراقی
عامری: هەڵوەشاندنەوەی حەشد قبوڵ ناكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر سەبارەت بە داواکاریی ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر رایگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی تەنها پڕوپاگەندەیە و هەرگیز ئەوە قبوڵ ناكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەرجەعی باڵا جەختی لەسەر رادەستكردنی چەک بە حکومەت کردووەتەوە ئەوان بڕوایان بەو هەنگاوە هەیە و چەكداماڵین بڕیارێكی عیراقییە و لەدەرەوە نەدراوە".
ئەوەشی خستەڕوو 'هەرکات هێزە بیانییەکان لە عیراق کشانەوە، ئەوکاتە بە دڵنیاییەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستبەرداریی چەکەکانیان دەبن و رادەستی حکومەتی دەکەنەوە".
ب ح

بیروڕا