ئابووری

مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، وەزیرە کوردەکان بەهیچ شێوەیەک داوای مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە لە 9/25دا واژۆکراوە هەموو مانگێک حکومەتی عیراق لە بەرانبەر 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوت مووچەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر مووچەی ئەم مانگە رەوانە بکرێت ئەوا حکومەتی هەرێم چوار 120 ملیار و سێ مانگیش نەوتی رادەستی بەغدا کردووە، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراق چوار مووچەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەگشتی حکومەتی هەرێم لەمساڵدا 10 مانگ داهاتی ناوخۆ و سێ مانگ نەوتی رادەستی بەغدا کردووە، بەڵام عیراق 10 مووچەی ناردووە، بۆیە لەئێستادا مووچەی ئەم دوو مانگە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە".

باسی لەوەشکرد "حکومەتی هەرێم لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 75 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفر بووە، دوو داهاتی ناوخۆیان لەلایە و بۆ ماوەی سێ مانگیشە بەناوی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ناوخۆ  هەموو رۆژێک 50 هەزار بەرمیل نەوت وەردەگرن و بەرهەمی سووتەمەنییەکەی دەفرۆشن و 400 ملیار دیناری ساڵی رابردووشیان لەلایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan