کوردستانی

تەرمی بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی بەركەوتوێكی چەكی كیمیایی لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان و لەوەێشەوە بۆ شاری هەڵەبجە.

لوقمان عەبدلقادر، سەرۆكی كۆمەڵی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند " زانا حەمە ئەمین ساڵح، بەكەوتوێكی چەكی كیمیایە و لە ماوەی رابردوو لە وڵاتی بەریتانیا چارەسەری وەرگرتووە و رۆژی رابردوودتر گیانی لە دەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تەرمەكەی ناوبراو لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندراوەتەوە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بۆ شاری هەڵەبجە و هەر لەوێ بە خاكدەسپێردرێت".

وتیشی "هەر ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە ناوبراو بە خاكدەسپێردرێت".

لە دوای 32 ساڵ لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسی رووخاو، زۆرن ئەو بەركەوتوانەی چەكی كیمیایی كە دواین ئەو هەموو ساڵە ئێستاش گیرۆدەی ئەو چەكەن و تائێستاش چارەسەر وەردەگرن.

لە رۆژی 16ی ئاداری 1988 رژێمی بەعسی رووخاو، شاری هەڵەبجە كیمیاباران كرد و بەهۆیەوە 5 هەزار هاوڵاتی لە ژن و پیاو و كچ و كوڕ و منداڵی شەهید كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان