کوردستانی
وەفدێكی بزووتنەوەى گۆڕان سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەباشانیان كرد و لەگەڵ هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوانیان كر].
وەفدەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و هەر یەكە لە عەدنان عوسمان و برزۆ مەجید و دەرباز محەمەد، ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و چەند ئەندامێكی تر پێكهاتبوون.
وەفدەكەی گۆڕان لە لایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و هەر یەكە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و رزگار عەلی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازیان لێكرا.
مەبەستی سەردانەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لای یەكێتی باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پیرۆزبای لە كۆنگرەیەكی چوارەمی ئەو حزبە بوو.
بەپێی زانیارییەكان، سەرەڕای گفتوگۆكردن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان، لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و نەدانی مووچە و دواكەوتنی و دۆخی سیاسی عیراق و كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق گفتوگۆیان كردووە.