کوردستانی
یەكێتی و كۆمەڵ كۆبوونەوە... زانیاری ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و كۆبوونەوە.
وەفدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەكیم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی شاندێكی یاوەر سەردانی دەباشانیان كرد و لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێشوازیان لێكرا و دواتر كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەی هەردوولا بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتنی مووچە و ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتوەتە پێشەوە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عیراق كرد.