کوردستانی
کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە بەمەبەستی دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت "لەسەرەتای مانگی 5ی 2020 دەست بە کۆبوونەوەکانمان دەکەینەوە".
ئیسماعیل عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "مانگی 3ی 2020 کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاساکان بوو، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرا پڕۆژە یاساکان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە رێککەوتن لەسەر ئەوەی سەرەتای مانگی 5 پەرلەمان کۆبێتەوە و قەرەبووی کارەکانی مانگی 3 بکرێتەوە و پڕۆژە یاساکان پێشکەش بکرێت".
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5 دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.