کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەمممە 29ی نیسانی 2020 وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە سلێمانی دەباشان ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بو لە ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ.
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ئاماژەیان بەوەکرد "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق و ئاڵنگاریەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ کرا و پەیوەندیدار بەکاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینکردنی موچەو بژێوی ژیانی هاوڵاتیان کرایەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەیڕەویکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بە پێویست زانرا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هاوکاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و هێزە سیاسیەکان بە گشتی و، هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکیەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا".
لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە "لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەشدا، مەترسیەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆکرا و تەئکید لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە کرایەوە".