کوردستانی

بەشە خۆراکێکی هاوڵاتیانی سلێمانی ژەهراوی بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە خۆراکێکی هاوڵاتیانی سلێمانی ژەهراوی بووە
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاردی سلێمانی كە لە ئاشەكانەوە گەنمیان بۆ نێردراوە دەركەوتووە مشك و حەشەرات و پاشەڕۆی حەشەراتی تێدا بووە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ، سایلۆكان و شوێنی هەڵگرتنی گەنم لە سنوری پارێزگای سلێمانی پڕن لە حەشەران و مشك و پاشماوەی حەشەرات و پییسی و شتی تر".

ئەوەشی خستەڕوو "كاتێك ئەو گەنمە ڕەوانەی ئاشەكان دەكرێت، بەو پاشماوە و حەشەراتانەوە دەبرێت و لەوێ تێكەڵی ئاشەكە دەبن و لەگەڵ گەنمەكە پێكەوە دەهاڕدرێن و تێكەڵ دەبن و دەكرێنە ناو ئاردەكەوە".

وتیشی "پێویستی چارەسەری خێرا بۆ ئەو گرفتە گەورە دروست بكرێت و هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار پێداچوونەوە بەو شێوازە بكرێن چونكە مەترسی لەسەر هاوڵاتیان دروست دەكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال