عیراقی
چوار رێگا بۆ پێدانی مووچە پێشنیاز كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چوار پێشنیار بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دەخاتەڕوو، ئەوەش بۆ ئەوەیە تا دابەشكردنی مووچە كێشەی تێنەكەوێت.
هەیسەم جبوری، لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی راگەیاندووە "لە ئێستادا نرخی نەوت زۆر دابەزیووە و كێشە بۆ داهاتی عیراق دروستبووە لە بارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و عیراق مانگانە زیاتر لە 7 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "بۆ ئەوەی كێشە لە مووچە دروست نەبێت چوار رێگا لە لایەن حكومەتەوە بیگیرێتەبەر بۆ دانانی سندوقێك كە مانگانە 7 ملیار لە خۆ بگرێت، یەکەمیان بریتین لە راکێشانی پارەی زیادە لە هەندێک لە بانکەکان، پارەی تایبەت بە کڕینی چەک لە ئەمریکا کە بەهاکەی 4.4 ملیار دۆلارە، قەرزکردن لە سندوقی بانکی نێودەوڵەتی بە بڕی 2.2 ملیار دۆلار، قەواڵەی نیشتیمانی نێوان بانکی ناوەندی و بانکەکان کە دەکرێت 40%ی کێشەکە چارەسەر بکات".
هەروەها دەڵێت "بەو چارەسەرانە دەکرێت بۆ چوار مانگی دیکە دارایی عێراق گەرەنتی بکرێت".