عیراقی
لە هێرشێکی داعشدا ژمارەیەک چەكداری عیراقی کوژران و برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا 47 چەکداری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و زیاتر لە 30 چەکداری دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکداری داعش لە چەند بەرەیەکەوە هێرشییان کردە سەر ناوچەکانی سامەرا، مکێشیفە، ئیسحاقی، جەزیرە سامەرا، جەلام، شارۆچکەی بەلەد، نەهر رەساسی، سور سناش و جەزیرە ئیسحاقی، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بەوهۆیەوە 47 چەکداری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و زیاتر لە 30 چەکداری دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان عەمید روکن "عوسمان متەلیبە ئەلعزاوی"ە فەرماندەی لیوای 5ی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقییە لە سنووری قەزای حەویجە.