عیراقی
دووبارە داعش هێرشی کردەوە، کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو داعش هێرشێکی لە دیالە ئەنجامدا و 11 کەس کوژران و برینداربوون کە لە پۆلیس و هاوڵاتییانی سڤیل پێکهاتوون، ئەمەش بۆ دووەم شەوە لەسەر یەک چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر هێزە عیراقییەکان.

شانەی ئەمنی عیراق رایگەیاند "ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر بنکەی پۆلیسی زاغنییە لە شارەدێی عەبارەی سنووری پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی سڤیل کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتی دیكەش برینداربوون".
هەروەها، دوێنێش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لە پارێزگای سەڵاحەدین کوژران و برینداربوونی 14 چەکداری حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.