عیراقی

بڕیار لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ناوی وەزارەتەکانی ناردووەتە پەرلەمانی عیراق و ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت بانگهێشتنامەیەکمان بۆ هاتووە کە سبەی بگەڕێنەوە بەغدا.

تەها حەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بانگهێشتنامەیەکمان بۆ هاتووە کە سبەی پەرلەمانتاران بگەڕێینەوە بۆ بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "جارێ تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کۆبوونەوە رانەگەیاندراوە، بەڵام بێگومان رۆشتنەوەی ئێمە بۆ ئەوێ بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانە".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی 9ی نیسانی 2020 سەرۆک کۆماری عیراق مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق  و هەفتەی رابردووش کازمی لیستی ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی واژوو کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەکەی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان