عیراقی
مالكی و عەللاوی هێرشیان كردە سەر كازمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هەر یەكە لە كوتلەی هاوپەیمانی نیشتمانی و دەوڵەت یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دژی مستەفا كازمی وەستانەوە و رایانگەیاند دەنگ بە كابینەكەی نادەن.
ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند"بەرنامەی حكومەتەكە كازمی دیار نییە و ناڕونی پێوە دیارە، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی پێنادەین".
هەروەها نوری مالكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەك پشتگیری كابینەكەی كازمی ناكەین و لە كۆبوونەوەكە دەنگی پێنادەین و كاندیدیمان بۆ وەزارەتەكانیش نابێت".
ئەو هێرشانە بۆ سەر كازمی و كابینەكەی لە كاتێكدایە بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی ئەنجەومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدا بە كازمی و كابینەكەی بەڕێوەبچێت.