عیراقی
دارایی لە بارەی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق ناكرێت و ئەو بابەتە نایاساییە و ناكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا عیراق نەگەیشتووەتە ئەو بڕیارەی كە دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە یاسا هەیە، تائێستا بڕیاری لەو شێوەیە نییە بۆ دەستكاریكردنی مووچەكانیان".
پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، دەستكاری دەرماڵەی فەرمانبەرانی عیراق دەكرێت.