کوردستانی

پارتی لە بڕیارەكەی پەشیمان بووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لە بڕیارەكەی پەشیمان بووەوە
مەودا میدیا-

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرە چواردەهەم ببەستێت، بەڵام ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە دەڵێت، دۆخەكە لە بارنییە بۆ بەستنی كۆنگرەو هیچ نەكراوە.

عەدنان كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "قسەیەك كرا لە سەركردایەتی حزب كە ئەمساڵ ساڵی 2020 پارتی كۆنگرە ببەستێت ئەگەر هەلومەرجەكە لەباربێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا لە مانگی پێنجداین و نەخۆشی بڵاوبووەتەوە و پێمان وایە دۆخەكە لە بار نیە بۆ بەستنی كۆنگرە".

وتیشی "پێشتریش كە ئەو قسەیە كرا، تەنیا زارەكی بووە و هیچ وادەیەك بۆ بەستنی كۆنگرە دیاری نەكراوە، تا ئەو دۆخەش بەو شێوە بەردەوام بێت بڕیاری بەستنی كۆنگرە نادرێت".

پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە لە ساڵی 1946 تائێستا سیانزە كۆنگرەی بەستووە و كۆتا كۆنگرەشی لە لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2011 بەستووە و ماوەی نۆ ساڵە كۆنگرەی تری نەكردووە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان