کوردستانی

قەدەغەی هاتووچۆ توندكرایەوە و ئۆتۆمبێل و پیادە راگیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتووچۆ توندكرایەوە و ئۆتۆمبێل و پیادە راگیران
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاردرا لە چەند ناوچەو گەڕەكێكی سەر بە شاری كەركوك قەدەغەی هاتووچۆی توند بەسەر هاوڵاتیان جێبەجێ بكرێت و بە هیچ شێوەیەك بە ئۆتۆمبێل و پیادە رێگەی پێنادرێت.

بەپێی بڕیارێكی نوێی شانەی قەیرانەكان لە كەركوك، لە هەر یەكە لە گەڕەكەكانی پەنجا عەلی، شۆرەجە و دەروازە، لەگەڵ ناحییەكانی لەیلان و تازەخورماتوو، قەدەغەی هاتووچۆی توند دەسەپێنرێت بەسەر هاوڵاتیان.

هەروەها "هاوڵاتی ئەو گەڕەك و ناوچانە بە هیچ شێوەیە بۆیان نییە بە ئۆتۆمبێل و پیادە هاتووچۆ بكەن، ئەوەش لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

هەروەها لە ناوچەو گەڕەكانی تر قەدەغەی هاتووچۆ بەو شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت واتە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 6ی بەیانی پەیڕەو دەكرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان