کوردستانی
هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی دیاری کورد سەعید گاباری بەهۆی شێرپەنجەی سییەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد، لەسەر وەسێتی خۆشی تەرمەکەی لە گۆڕستانی مەلا ئۆمەر لە هەولێر بە خاكدەسپێردرێت.
سەعید گاباری ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، ئەمەش دوای ئەوەدێت هەفتەی رابردوو دەنگۆی مردنی بڵاوکرایەوە، دواتر لەلایەن کەسوکارەکەیەوە رەتکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ گاباری بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
سەعید گاباری، خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین گۆرانی بەناوبانگی هەیە.