کوردستانی

بانکی ناوەندی عیراقی لقی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بانکی ناوەندی عیراقی لقی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی عیراقی/ لقی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هەواڵانە بڵاوکردەوە کە گوایە چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانکی ناوەندی عیراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
 
کازم نامق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی عیراقی / لقی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سێ خاڵی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە " بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین".

ئەوەشخراوەتەڕوو " هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان