تەندروستی

ئەو کەسانەی نابێت تەماتە بخۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو کەسانەی نابێت  تەماتە بخۆن
مەودا میدیا-

سەرەڕای سوودی زۆری تەماتە، بەڵام شاره‌زایەکی روسی له‌ بواری خواردندا، "یه‌لینا سۆلۆماتینا" ئاماژە بەوەدەکات، هه‌ندێك كه‌س نابێت ته‌ماته‌ بخۆن.

 ئه‌و پزیشكه‌ رووسییه‌، لە توێژینەوەیەکیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری  گورچیله‌یان هه‌یه‌، یان گورچیله‌یان به‌رد درووست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌ گه‌ده‌دا هه‌یه‌ و به‌ده‌ست هه‌وكردنی گه‌ده‌ یان برینی گه‌ده‌وه‌ ده‌ناڵێنن، نابێت ته‌ماته‌ بخۆن، چونكه‌ بڕێكی زۆر ترشی ئه‌ندامی تێدایه‌ دەبێتە ئازار و ناڕەحەتی.

ئەوەشی خستۆتە روو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌ده‌یان یان ئازاریان هه‌یه‌ ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی ته‌ماته‌ یان ئەو خواردنانەی دۆشاوی تەماتەیان تێدایە.

ئەو کەسانەی ئەو نەخۆشی گورچیلەیان نییە تاماتەبخۆن، تەماتە سوودی ته‌ندرووستی هه‌یه‌ و پڕه‌ له‌ ڤیتامینه‌كان و مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان، كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆ ته‌واوی جه‌سته‌ و كاریگه‌ری ئه‌رێنی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر رژێنه‌كانی پرۆستات هه‌یه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان