ئابووری

نرخی نەوت ئاگر دەكاتەوە و بەخێرایی بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت ئاگر دەكاتەوە و بەخێرایی بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

نرخی نەوت گەورەترین بەرزبوونەوەی تۆماركرد لە ماوەی یەك مانگی رابردوو، دوای ئەوەی نرخەكەی بۆ نزیكەی 15 دۆلار دابەزی لە مانگی رابردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی ئایار، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد لە بازاڕەكانی جیهان دوای ئەوەی رۆژی رابردوو دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد لە بازاڕی بۆرسە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕی بۆرسە، بۆ 29 دۆلار و 25 سەنت بەرزبووەتەوە" ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ یەك بەرمیل بۆ نزیك 25 دۆلار دابەزی.

هەروەها " نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 22 دۆلارو 48 سەنت بەرزبووەتەوە".

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە پێشتر وڵاتانی ئۆپێك رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و لە یەكی ئایارەوە رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمكراوەتەوە.

هەربەرزبوونەوە و دابەزینێكێكی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ دابەشكردنی مووچە.

Qaiwan
Qaiwan