عیراقی

پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساییەکی گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساییەکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبێتەوە و ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت ئەگەر یاساکە لە بەرژەوەندی کورد نەبێت ئێمە دانیشتنەکە جێدەهێڵین.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند ''ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکەری کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو دەبێت".

سەبارەت دواخستنی کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عیراق بۆ ئەمڕۆ وتی "بەهۆی ئامادە نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان دواخرا بۆ ئەمڕۆ".

ئارەزوو محەمەد وتیشی "لە کۆبوونەوەی پێشوودا لە یاسای 15 و 16دا وەستاین، چونکە لە بەرژەوەندی کورد نەبوو، هەروەها ئەگەر ئەمڕۆش هەمان شێوەی دانیشتنی داهاتوو هەبێت سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان و رێککەوتنی لەسەر نەکرێت و لە بەرژەوەندی کورد نەبێت ئاوا دووبارە دانیشتنەکە جێدەهێڵین ژمارەی یاسایی دەشکێنین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان