کوردستانی

سبەی بڕیارێکی گرنگ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی بڕیارێکی گرنگ دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

ماوەی دوو مانگە بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەرگای مزگەوتەکان داخراون بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، تاوەکو ئێستاش بڕیار لەسەر کردنەوەیان نەدراوە، هەروەها بڕیارە سبەی لیژنەکە بڕیار بدات لەسەر ئەو پرسە.

عەتا پێنجوێنی، جێگری لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان  بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە سەبارەت بە کردنەوە یان نەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڕیار دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "جارێ نازانین بڕیار و رێنمایی لیژنەکە چییە، بەڵام ئەگەری زۆرە رۆژی هەینی دەرگای مزگەوتەکان بکرێتەوە و ئێمەش چاوەڕێی هەواڵی دڵخۆشکەرین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان