کوردستانی
وەزارەتێک کاتی دەوامکردن بۆ فەرمانبەرانی کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنەوە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازی رایگەیاند.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رۆژی یەکشەممە دەوامی ئاساییان دەستپێدەکاتەوە، هەروەها دەوامی ئاسایی لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو چوارشەممە لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تاوەکو 01:00ی دوانیوەڕۆ دەبێت.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کراوە "رۆژانی پێنجشەممە پشووی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان".
لە نوسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کراوە "رۆژانی پێنجشەممە پشووی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان".
فەرمانەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رۆژی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت، ستافی فەرمانبەرانیش بەشێوەی یەک لەسەر سێ دەبێت و بەڕێوەبەرەکان رێکیدەخەن.