کوردستانی

سبەی لە پەرلەمانی کوردستان چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لە پەرلەمانی کوردستان چی روودەدات؟
مەودا میدیا-

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/5/7ى راگه‌یاند، بەپێی کارنامەکە لە کۆبوونەوەکەدا  خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیاندراوەکەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووە "به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) مادده‌كانی و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌رۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7/5/2020 به‌م شێوه‌یه‌ دەبێت:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1ـ ئومێد عبدالرحمن حسن، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره‌ (1298)ی ‌رێكه‌وتی (28/8/2019).

2ـ علی حمه‌ صالح، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره ‌(1733) له‌ 24/9/2019 و ژماره‌ (3067)ی ‌رێكه‌وتی (17/12/2018)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (263) له‌ 16/1/2019.

3ـ شیرین أمین عبدالعزیز، نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی‌ ‌دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره‌ (2089) له‌ 19/11/2019.

4ـ سۆران عمر سه‌عید، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1‌) به‌نووسراوه‌كانی ژماره‌ (4194) له‌ 6/11/2019، ژماره‌ (216) له‌ 26/1/2020، وه‌ نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره‌ (1375) له‌ 3/7/2019، وه‌ نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (2403)ی ‌رێكه‌وتی (6/4/2020).

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌ بڕیاری (پێشكه‌ش كردنی پێشنیازه‌ یاسا و پێشنیازه‌ بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان