کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت ئاماژەی بەوەشکرد دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی دووی هاوڵاتییان.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵی هاوڵاتییان تەواوبووە و دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی دوو ".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "هەروەک مانگەکانی دیکە بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە برنج و شەکر و زەیت پێکهاتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان