کوردستانی
دوو کەسی بیانی بە تۆمەتی ساختەکردنی دۆلار لەم شارەی هەرێمی کوردستان دەستگیر کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه و ساخته‌كردنی بڕی 3 ملیۆن دۆلار دوو كه‌سی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی له هه‌ولێر ده‌ستگیر کرد، ئەو دوو کەسە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر به‌پێی مادده‌ی (240) له یاسای سزادان به‌ند كراون.

له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووەته‌وه "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ، دوو كه‌سی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی و خه‌ڵكی وڵاتی (غینیا)ی به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه و ساخته‌كردنی بڕی (3 ملیۆن دۆلار) ده‌ستگیر كران".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تباران به ناوه‌كانی (م..ع) و (د.ئ.ا)، دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (240) له یاسای سزادان به‌ند كراون، دوای پشكنینی شوێنی نیشته‌جێبوویشیان، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕه‌پاره‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شدا گرت كه بۆ سپیكردنه‌وه و ساخته‌كردنی پاره به‌كاریان هێنابوون".