کوردستانی
کێشەکانی نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئیندپێندنت مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموكراتی کوردستان لە ڕێگەی کەسێکی نزیک بەخۆی داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە هاوکاری بکات بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بێت له‌و قه‌یرانه‌ی بەرۆکی کابینەکەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی گرتووە کە لە ئیفلاس بوون نزیک بووەتەوە.
رۆژنامەی ئیندیپێندنت زانیویەتی هۆکاری سەرەکی ئەو داوایەی مەسعود بارزانی له‌ترسی ناڕه‌زایی خه‌ڵك وئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری و دروستبونی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری داوای له نێچیرڤان بارزانی كردووه رێگاچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه له‌م قه‌یرانه یان به‌لایه‌نی كه‌می هاوكاریان بێت.
وەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە "نێچیرڤان بارزانی به‌راشكاوی بە بارزانی وتووە مەرجی هەیە بۆ رزگاربوونیان لەو قەیرانە مەرجەکانیشی بریتین لە، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌ته‌نها به‌ره‌وڕوی ئه‌م قه‌یرانه وفشاری جه‌ماوه‌ری نه‌بینه‌وه پێویسته حكومه‌تێكی نوێی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنرێ له هه‌موو حزبه‌كان؛ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی تری وه‌كو كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتو وسۆشیالست وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بتوانن ئه‌ندام ولایه‌نگره‌كانیان پشتگیری هیچ راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ری نه‌بن كه له‌داهاتودا كه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌یه، هەروەها ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ته‌واوی بكه‌وێته ژێر كۆنتڕؤڵی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌كو چۆن له یاسا هاتووە، ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی رۆڵی هه‌بێت له دیاری كردنی وه‌زیره‌كانی پارتی، جگه له‌وه‌ی پێویسته كه‌سه نزیكه‌كانی نێچیرڤان بگه‌ڕێنه‌وه پۆسته حزبی وحكومیه‌كانی پێشهاتنی مه‌سرور بارزانی وهه‌رچی رێكاری رێگریگرتن وه‌رگیراوه بۆ لاوازكردنی نێچیرڤان بارزانی نه‌مێنێ".
ئەوەشی ئاشکرا کردووە "به‌رپرسانی پارتی به ئه‌سته‌می ده‌زانن ئه‌مجاره بتوانن به‌ته‌نیا دۆخه‌كه تێبپه‌ڕێنن؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه ئێستا جیهانیه وئه‌مریكا وئه‌وروپا وئێران ناتوانن وه‌كو دوای ریفراندۆم پشتیوانی پارتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕه پاره له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ بنێردرێ هه‌روه‌كو له ساڵی 2018 بڕی 317 ملیار دیناری بۆ ده‌هات له‌لایه‌ن به‌غداوه به فشاره نێوده‌وڵیه‌تیه‌كان، جگه له‌وه‌ی عێراقیش خۆی كه‌وتۆته ناو قه‌یرانی ئابوری گه‌وره وچیتر ناتوانێت پاڵپشتی هه‌رێم بكات".
رۆژنامەکە باسی لە سیناریۆکانی نێچیرڤان بارزانی کردووە و کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌م بكرێته‌وه وده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر بدرێت به یه‌كێتی به‌تایبه‌ت له سنوری زۆنی سه‌وز به به‌هانای لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری.
2- حزبه بچوكه‌كانی تر رازی بكرێن به‌پێدانی چه‌ند پۆستێكی باڵا وئه‌گه‌ر پێویستیش بوو ئه‌نجومه‌نێكی حكومه‌تی بچوكراوه له وه‌زیری حزبه‌كان پێكبهێنرێ. ئه‌م پۆستانه‌ش به‌و مه‌رجه بدرێته حزبه‌كان كه پشتگیری ته‌واوی حكومه‌تی نوێ بن ومیدیا ولایه‌نگره‌كانیان دژی هان نه‌ده‌ن وله‌ئه‌گه‌ری هه‌ر راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریش پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر نه‌كه‌ن به‌بیانوی هه‌ستیاری بارودۆخی هه‌رێم ونزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ولێكه‌ته خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
3- وه‌زاره‌ت وناوی وه‌زیری حزبه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه باسكراوه:
- جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت (حاكم قادر) وقوباد تاڵه‌بانیش جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
- وه‌زیری دارایی یه‌كێتی (عزه‌ت سابیر).
- وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆمه‌ڵی ئیسلامی (عه‌بدولسه‌تار مه‌جید).
- وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان گۆڕان (علی حه‌مه‌ساڵح).
- وه‌زیری ئه‌وقاف بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی (عبدالله وه‌رتێ).
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت وگاز یه‌كگرتو (خلیل ابراهیم).
- وه‌زیری كار سۆشیالست (عبدالله حاجی محمود).
- وه‌زیری ناوخۆ پارتی (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د).
- وه‌زیری پلاندانان به‌شێك له نه‌وه‌ی نوێ.
- پێدانی چه‌ند وه‌زیر وسه‌رۆك دامه‌زراوه‌یه‌كی زیاتر به یه‌كێتی وگۆڕان به‌مه‌به‌ستی رازیكردنیان.
ئیندیپێندنت سەبارەت بە رێگرییەکانی بەردەم سیناریۆکانی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە "ئه‌سته‌مه حزبه‌كانی وه‌كو كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتو ونه‌وه‌ی نوێ له‌ترسی جه‌ماوه‌رەكه‌یان هه‌نگاوێكی له‌م جۆره بنێن، هەروەها خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به حزبه‌كانی هه‌رێم نه‌ماوه به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 كه حزبه‌كان به بێ جیاوازی (جگه له نه‌وه‌ی نوێ) شه‌یدای به‌شداری كردنی حكومه‌ت بون وچاویان له‌به‌شه كێكی خۆیان بون له كابینه‌ی نۆیه‌م. بۆ یه جارێكی تر جه‌ماوه‌ر به ئیعاز ورێنمایی هیچ حزبێك خۆپیشاندان ناوه‌ستێنن".