کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی 6ی ئایاری 2020 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو پرسی خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) و دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس تاوتوێ کرا و هەر لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیاری نوێ درا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرسی خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) و دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس، ئەنجومەنى وەزارەت ئەم بڕیارانەی خوارەوەى دەرکرد:
1. ئەگەر بارودۆخی تەندروستی بەم شێوەی ئێستا ڕو لەباش بون بێت، ئەوا پرۆسەی خوێندنی نێوکامپەس لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە (30/5/2020) دەست پێ دەکاتەوە.
2. خوێندنی ئەلکترۆنی (پاڵپشتیکار) لە ئێستادا بەردەوام دەبێت تاکو دەستپێکردنەوەی خوێندنی نێوکامپەس، و لەدوای ئەوەش پاڵپشت بە خاڵی (9) لە بڕگەی سێیەمی ماددەی هەژدەیەم لە یاسای ژمارە (10)ی ساڵی (2008)، خوێندنی ئەلیکترۆنی هاوشانی خوێندنی ئاسایی نێوکامپەس پەیڕەودەکرێت هاوشێوەی زانکۆ جیهانییەکان و بەمەبەستی دانەبڕانی خوێندکاران و قوتابیان لە سیستمە ستانداردە جیهانییەکان و تەکنەلۆجیای سەردەم.
3. ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵنامەی زانکۆیی بۆ تەواوکردنی پرۆگرامی ساڵی خوێندنی (2019-2020) ڕێکخستەوە، هەروەها لە چوارچێوەی سەربەخۆیی کارگێڕێ، زانکۆکان دەسەڵاتیان پێدرا بۆ گونجاندنی ساڵنامەکە لەگەڵ سیستمی خوێندن و تایبەتمەندێتی زانکۆکان.
4. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا سنوردارەی زانکۆ حکومییەکان، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆی لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) کرد، هەروەها کۆبونەوەکە بە ووردی تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگاری و کێشەو گرفتانەی کە دێنە ڕێی زانکۆکان لە خوێندنی ساڵی داهاتودا وەک کەمی هۆڵ و تاقیگە و بەشی ناوخۆیی و توانا ماددی مرۆییەکان و هەروەها لەمپەرەکانی بەردەم سەربەخۆیی دارایی زانکۆکان، بۆ ئەم مەبەستەش کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان کرد بۆ پێداچونەوە بە پلانی پێشکەشکراو لەلایەن زانکۆکان و گونجاندنی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە، لە پێناو ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی (12)ی ئامادەیی، بۆ ئەمەش ئەنجومەنی وەزارەت جەختی کردەوە کە بەوپەڕی تواناوە وەزارەتمان بەشێک دەبێت لە چارەسەری ئەم پرسە.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم بڕیارەکانى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەت سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش دەگرێتەو".