عیراقی

مستەفا کازمی پێش دەنگدان بە کابینەکەی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پێش دەنگدان بە کابینەکەی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق پێش دەنگدان بە کابینەکەی بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "هەوڵمدا باشترین پاڵێوراو بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان هەڵبژێرم".

لە پەیامەکەی کازمیدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لیستی ناوی ئەندامانی کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانی لەسەر ئەنجام بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەوڵمدا باشترین پاڵێوراو بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان هەڵبژێرم بە هیوای متمانە پێ بەخشینیان، ئامانجمان خزمەتکردن و دابینکردنی ئارامی و دادپەروەری و خۆشگوزەرانییە بۆ گەلی عیراق".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان