عیراقی

49 كەسى تر تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


49 كەسى تر تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندرواێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شار و ناوچەكانی بەغداد 49 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و 400 كەس پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوە لە عیراق و لەو رێژەیەش دەركەوتووە 49 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

رەسافە 24 كەس، مەدینە توب 7 كەس، كەربەلا 3 كەس، بەسرە 11 كەس، موسەنا 1 كەس و هەولێر 3 كەس تووشبوون.

هەروەها لەو 24 كاتژمێرەدا 31 كەس چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیەیان بەجێهێشتووە و كۆی تووشبووانیش بۆ دوو هەزار و 480 كەس بەرزبووەتەوە و 102 كەس مردوون و هەزار و 602 كەسیش چاكبوونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan