کوردستانی
كۆمەڵى ئيسلامى داواى لە سێدارەدانی سۆران عومەر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی كەیسی سۆران عومەر دەڵێت، ئەو كەیسە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی كۆمەڵ و پارتی و دەشڵێت بە مەرجێك لەسێدارەی بدەن.
عەبدوستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "ئەو كەیسەی سۆران عومەر كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی كۆمەڵ و پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت".
هەروەها دەڵێت "دژی لابردنی پارێزبەندی هەر پەرلەمانتارێكین، لابردنی پارێزبەندی زیاتر بۆ فشار و چاوسوركردنەوەیە، زیاتر بۆ كپكردنی دەنگی ئازادە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "داوای دروستكردنی لیژنەیەك بۆ ئەو كەیسە دەكەین، دواتر بە ئەنجامی بڕیاری كەیسەكە رازین، جا با ئەوكات سزای لەسێدارەدان بۆ پەرلەمانتار دەرچێت".
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی كوردستان لە بارەی چەند تەوەرێك كۆبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانیش وەرگرتنی پارێزبەندییە لە سۆران عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان.