کوردستانی
وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئاشكراكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەفتەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، پێمان وایە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلە ناكۆتاكان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.
بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا نوێترین زانیاری لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لێدوانەكەی وەزیری پەروەردەیە كە باسی لەوەكرد پۆلە ناكۆتاكان بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێمان وایە ئەگەر هەفتەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكان بكرێنەوە، مامۆستا و خوێندكاریش پێویستی بە ماوەیەك دەبێت بۆ خۆ راهێنان و ئامادەكردن بۆ تاقیكردنەوەكان، بە تایبەتی مامۆستایان بۆ پێداچوونەوەو ئامادەكردن و دانانی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە".
ئاشكراشیكرد "لە هەموو حاڵەتێكدا چونكە مانگی رەمەزان چەند رۆژێكی ماوە، پێمان وایە تاقیكردنەوەكان دەكەونە دوای جەژنی رەمەزان".