عیراقی

شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتوونەتە چ رێککەوتنێک؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتوونەتە چ رێککەوتنێک؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو رۆژە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکە و بەرپرسانی حکومەتی عیراق بە‌ردە‌وامن بۆ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری گونجاوی هەردوو پرسی نە‌وت و دابینکردنی ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم لە بەرامبەر پابەندیەکانی ھەرێم بە ئیلتزاماتەکانی.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە‌بارە‌ی ناوە‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كان رایگە‌یاند "کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی باڵای حکومەتی هەرێم و عیراق بەردەوامن و لە گفتوگۆكاندا سەرەڕای خستنەڕووی زانیاری و دۆکیۆمێنتەکان وئاڵوگۆڕکردنیان چە‌ند پێشنیازێکی گونجاو گە‌ڵاڵە‌ كراون، وە‌ك چارە‌سە‌ر بۆ پرسەكانی نە‌وت و ماف و شایستەداراییەکانی ھەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و نەوت وبەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و چەند راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراقی لە کۆبوونەوەکەندا بەشدارن".

وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی لەبارەی ئەوەی سبەینێش کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت وتی "بەڵی سبەینێش 8ی ئایاری 2020 کۆبونەوەکان بەردەوام دە‌بن‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان