کوردستانی

رێنماییە نوێیەکان بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنماییە نوێیەکان بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

 بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان ژمارەیەک رێنمایی نوێی دەرکرد تایبەت بە خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی راگەیاندراوی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رێنماییە نوێیەکان بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1-داوادەکەین دەست نوێژگرتن لە ناو مزگەوتەکان نەکرێت.
2-هێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان لەلایەن نوێژخوێنانەوە .
3-ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە 1 مەتر کەمتر نەبێت.
4-تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە.
5-نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مامۆستایانی ئاینی و گشت موسوڵمانان دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و پاڵپشتی کەرتی تەندروستی بوون لە هەموو قۆناغەکانی روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا".

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە رووی نوێژخوێناندا.
Qaiwan
Qaiwan