کوردستانی
تهندروستی سلێمانی ئامارەکانی لەدایکبوون و گیان لەدەستدانی منداڵانی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهڕێوبهرایهتی تهندروستی سلێمانی ئاماری چوار مانگی رابردووی حاڵهتهكانی گیانلهدهستدانی منداڵانی بڵاوكردهوه بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 57 منداڵ گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها هەر لەو ماوەیەدا 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا 6458 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. هەروەها 21 هەزار و 636 منداڵ سەردانی كلینكی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، له ناو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری داخڵ كراون 3104 یان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و لەو ماوەیەدا 37 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون كە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون، هەروەها لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە و 28 منداڵیش پاش لەدایكبوون گیانیان لەدەستداوە.