کوردستانی
شەڕ لە نێوان دوو برادا دروستبوو کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر شەڕ لە نێوان دوو برا دروستبوو کە هەردووکیان پۆلیسی هاتووچۆن یەکێکیان بریندارە و یەکێکی دیکەشیان گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو برایە پۆلیسی هاتووچۆن بەهۆی کێشەیەکی نێوانیان بووەتە دەمەقاڵێیان کاتێک یەکێک لە براکان ئەوی دیکە بریندار دەکات وا دەزانێت مردووە، ئەویش کاتێک دەچێتەوە شوێنی دەوامی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، هەروەها بریندارەکەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.