کوردستانی
20 تۆن دووگی خراپبوو له‌ناو ده‌برێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر دووگی ئاژه‌ڵ له‌ناوده‌به‌ن.
ده‌روێش فه‌رج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه زیاتر له (20) تۆن دووگی ئاژه‌ڵی هاورده كرا‌و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه له‌ناوده‌بات".
ناوبراو وتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر دووگه‌كه‌دا گرتووه و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووه، پاش پشكنین له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه ده‌ركه‌وتوه دوگه هاورده كراوه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه".
وتیشی "به‌سوپاسه‌وه هه‌میشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستن و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن به پێدانی زانیاری یان به‌پشتیوانی ئه‌ندامانیان له لیژنه‌كانی ئه‌وان ده‌رچونه رۆژانه‌كانی خۆیان بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو براوه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".