تەندروستی

لەکاتی بەربانگدا پێویستە چەند دەنک خورما بخورێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی بەربانگدا پێویستە چەند دەنک خورما بخورێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەگشتی لە رەمەزاندا گرنگیەکی زۆر بە شیرینی و جۆرەکانی دەدرێت، بەتایبەت خواردنی خورما لەکاتی شکاندنی رۆژوودا، چونکە هەمیشە باس لەوە دەکرێت کە کردنەوەی بەربانگ بە خورما سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

خورما لەکاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی بەخشینی وزە بە لەش و چالاکی دەکات، ڕێگا نادات تووشی گرژبوونی هەرس بێت لە ڕەمەزاندا، هاوکات خواردنی 7 دەنک خورما باشترین وزە بە جەستە دەبەخشێت.

هەروەها، پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی خورما دەبێتە هۆی خێراکردنی هەرس و کرداری مژینی خۆراک لەماوەی نیو کاتژمێردا، هاوکات هاوکاری گەدەش دەکات کە بەشێوەیەکی تەندروست کرداری هەرس ئەنجام بدات.

خورما هاوکاری گەدە دەکات تا ماددەی شەکر بەخێرایی هەرس بکات، لەکاتێکدا خورما بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بەڵام سوودبەخشە و دروستکراو نییە.
Qaiwan
Qaiwan