عیراقی
لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە دڵنیایی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دەنگۆی راگرتنی مووچەی خانەنشینانی عیراق لەلایەن حکومەتی پێشووەوە بڵاوکرایەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان عیراق رایدەگەیەنێت مستەفا کازمی رایگەیاندووە لە رۆژی شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێتەوە.
حەسەن کەعبی، سەرۆکی پەرلەمان عیراق ئەمڕۆ هەینی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە دڵنیایی داوە کە رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە، هەروەها هەموو مانگێکیش لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە دەستکاریکردنی مووچەی ئەو توێژانە حەسەن کەعبی دەڵێت "دەستکاریکردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی هێڵی سوورە و رێی تێناچێت دەستکاری بکرێت".