عیراقی

عیراق.. 60 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. 60  حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیاندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 60 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  دوو هەزار و 603 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 60 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 30 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، دوو هەزار و603 کەس تووشبوون و هەزار و 661 کەس چاکبوونەتەوە و 104 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan