عیراقی

وادەی گەڕانەوەی هێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ عیراق ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی گەڕانەوەی هێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ عیراق ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەمەریکا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق داوای لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی داعش  هێزەکانیان لەو وڵاتە بکشێنەوە، هەروەها ئەمریکا ئێستا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات بگەڕێنەوە عیراق لە دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسەکە.

جەنەراڵ پات وایت، فەرماندەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش رایگەیاند "کە لە دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەکات، لەماوەی 60 رۆژ هێزەکانیان بۆ مەشقپێکردنی هێزە عیراقییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی، هێزەکان بگەڕێنەوە ئەو وڵاتە".

جێگای ئاماژەیە، کاتێک لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بڵاوبووەوە زۆربەی زۆری وڵاتان هێزەکانیان کشاندەوە و مەشق و راهێنانەکانیان بە سەربازە عیراقییەکان راگرت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان