ئابووری

سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەیەکی مووچەت وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە مووچەی دوو وەزارەت بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، سبەی یەکشەممە،  10ی ئایار، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی بۆ مانگی یەکی ساڵی 2020 دابەش دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیان، کە بە دوو رۆژ مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دابەش دەکرێت، رۆژی پێنچشەممەی هەفتەی رابردوو بەشێک لە مووچە خۆرانی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی دابەشکراوەو سبەینێش بەشەکەی تری دابەش دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan